له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا 33 تۆن موادی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌

له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو له‌ دوای به‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی 33 تۆن و هه‌شت سه‌د كیلۆگرام موادی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌.

خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) ڕایگه‌یاند لیژنه‌كه‌مان له‌ ڕێكه‌وتی 1/1 بۆ 31/1 /2017 له‌ دوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی 33800 كیلۆگرام مواد و خۆراكی به‌سه‌رچوو كه‌ پێكهات بوو له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و شیری مناڵ و موادی پاككه‌ره‌وه‌ و توتنی نێرگه‌له‌ له‌ دوای پشكنین و به‌دواچوون ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی به‌كارهێنان نین بۆیه‌ به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لیژنه‌ی باڵا له‌ پێناوی گیانی هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی له‌ناوبراوه‌،

ده‌رباره‌ی مواده‌ له‌ناوبراوه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ووتی:به‌هۆی هۆشیاری هاوڵاتیان و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاری خاوه‌نی كۆمپانیاكان لیژنه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی موادی به‌سه‌رچوو ئه‌مه‌ش جیگه‌ی ده‌سخۆشی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی یه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلیمانی. . . .

بگەڕێوە بۆ سەرەوە