هه‌ڵمه‌تی رێگری كردن له‌ فرۆشتنی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌ستی پێكرد

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بۆ رێگردنی له‌ فرۆشتنی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ و هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌بكات رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی راگه‌یاند بۆ رێگری كردن له‌ فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ و ئامانج له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌ ناشارستانیه‌ و پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و گۆشته‌ی له‌و شوێنانه‌دا ده‌فرۆشرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه‌ بۆ خواردن، ووتیشی ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ربڕین ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كارێكی رێگه‌پێنه‌دراوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند هه‌ڵامه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دووربگرن له‌ كڕینی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان چونكه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌و شوێنانه‌دا سه‌رده‌بڕێن له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گۆشته‌كه‌یان گونجاو نیه‌ بۆ خواردن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

بگەڕێوە بۆ سەرەوە