هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك گۆشت و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره‌،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ رۆژی هه‌ینی 3. 3. 2017، له‌ چه‌ند شوێنێكی جیای شاری سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك گۆشت و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره‌، ووتیشی دیارده‌كه‌ زیاتر له‌ رۆژانی هه‌ینی دا به‌دی ده‌كرێت و بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌ڵمه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت،

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین گۆشتی له‌سه‌ر شه‌قاكان نه‌كڕن چونكه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نیه‌ بۆ خواردن. . .

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

بگەڕێوە بۆ سەرەوە