له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 5 تۆن برنجی خراپبوودا ده‌گیرێت

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر 5 تۆن برنجی خراپبوودا كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی بیفرۆشێت و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقایه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌و بڕه‌ برنجه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ریدا و پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت برنجه‌كه‌ كه‌ له‌ جۆری سینوایتی ئوسترالیه‌ له‌ رووی ته‌ندروسته‌یه‌وه‌ گونجاو نیه‌ بۆ خواردن و "كرم و ئه‌سپێی" هه‌ڵهێناوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ بیخاته‌ گوێنی تره‌وه‌ و به‌جۆرێكی تر برنج له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانیدا بیفرۆشێت، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاردراوه‌ برنجه‌كه‌ له‌ ناوببرێت

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

بگەڕێوە بۆ سەرەوە