لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاماری مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ ته‌نیا له‌و مانگه‌دا 167 شوێن به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كراوه‌ته‌وه‌،

به‌پێی ئاماره‌كه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی 2ساڵی 2017 سه‌ردانی 1983 شوێنیان كردووه‌ و به‌دواداچونیان به‌ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ران و به‌دواداچونه‌شدا به‌هۆی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی له‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان 167 شوێن سزای دارایی دراون و پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش بۆ 89 شوێن كراوه‌، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی شوباتدا به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كه‌یانه‌وه‌ 11 شوێن دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان داخراون و زیاتر له‌ 12 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشیش پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان له‌ناو براوه‌، كۆی ئه‌و غه‌رامانه‌ش كه‌ له‌مانگی 2 دا له‌ ئه‌نجامی پابه‌ند نه‌بونی شوێنه‌كان كراوه‌ 11 ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دیناره‌. . .

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

بگەڕێوە بۆ سەرەوە