سلێمانی. . . بڕێك گۆشتی سور له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی سه‌ربڕینیان له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان، و به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی سووردا ده‌گرن و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌كه‌ مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌ مرۆژه‌ڵیه‌كانی لێده‌كرێت.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتی: له‌دوو رۆژی رابردوودا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی سه‌ربراودا گیراوه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سه‌ریانده‌بڕن و له‌ شه‌قام و شارێكان، به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.

ده‌روێش فه‌ره‌ج ووتیشی: پێشتر و چه‌ند جارێك ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌پاش پشكنین و دڵنیابوونه‌وه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ببڕن، پێشیان ووتراوه‌كه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێگری له‌و گۆشتفرۆشانه‌ ده‌كات له‌ماڵه‌وه‌ یان له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن.

ووتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكاندا ده‌فرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ دوور له‌ رێنماییه‌كانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی گومانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی لێده‌كرێت كه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروست ده‌كات.

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، كه‌ به‌رله‌كڕینی دڵنیابنه‌وه‌ له‌ ئه‌و مۆره‌ی به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌بوونی گۆشتی مۆرنه‌كراو له‌ دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ نه‌كڕن له‌شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت.

ده‌ورێش فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربراوه‌كان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت، و ئه‌و ئامێر و ئه‌وكه‌لوپه‌لانه‌ی بۆكاری گۆشتفرۆشتن به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بگەڕێوە بۆ سەرەوە