رێگری له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی ده‌كرێت. .

به‌ مه‌به‌ستی جێگیركردنی نرخه‌كه‌ی رێگری له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی ده‌كرێت، و قائیمقامییه‌تی سلێمانیش رێكار و رێو شوێنی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر.

گۆران قادر علی سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ پێناو پاراستنی نرخی ئارد به‌ شێوه‌یه‌كی جێگیر لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ كانیانه‌وه‌ به‌دواداچوون و كاری پێویست ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ رێگریكردن له‌ بازرگانی كردن و گواستنه‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر و وتیشی ئامانجمان له‌م كاره‌ رێگریكردنه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاردی بایه‌عیه‌ له‌ بازاره‌كانی شاری سلێمانی و رێوشوێن و مامه‌ڵه‌ی یاساییش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كرێت كه‌ كاری له‌وجۆره‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.

قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ 22 لیژنه‌ له‌ ئێستادا، كاری به‌دواداچوون و چاودێریكردن بۆ بازار و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، و رێنمایی پێویستیان پی ئه‌ده‌ن و ئامانجیشیان خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بگەڕێوە بۆ سەرەوە