پەیامنێرانی بێ سنوور: لەمساڵدا ٧٤ ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون. . .

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور ڕایگەیاند لەمساڵدا ٧٤ ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار بەهۆی شەڕەوە لە جیهاندا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، زۆرترین قوربانیانی ڕۆژنامەنووس لە وڵاتی سووریا بووە و لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩ ڕۆژنامەنووس لەو وڵاتەدا کوژراون. دوای سووریا، ناوی هەریەک لە ئەفغانستان، مەکسیک و عێراق هاتووە کە بوونەتە شوێنی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان و وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە نزیکەی تەواوی کوژراوەکان خەڵکی ئەو ناوچانە بوون کە تیایدا بوونەتە قوربانیی شەڕ. ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور هەروەها دەڵێت بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ژمارەی کوژراوانی ڕۆژنامەنووس لە جیهان کەم بووەتەوە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu