زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی له‌ هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌. . .

سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، که‌ ڕاوێژکاری بازرگانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی که‌نه‌دا له‌ عێراق پێی ڕاگه‌یاندوون به‌مزووانه‌ زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی له‌ هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر بە ناوەندی هەواڵی ئازادی وت "ئیریک بلتێر ڕاوێژکاری بازرگانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی که‌نه‌دا له‌ هه‌ولێر له‌ سه‌ردانێکیدا بۆ ژووری بازرگانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، که‌نه‌دا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پته‌وتر بێت و له‌ ئاماده‌کاریدان بۆ هێنانی شاندێکی بازرگانی بۆ هه‌رێمی کوردستان و واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌ نێوان ژووره‌ بازرگانییه‌کانی هه‌ردوو لادا. " هه‌روه‌ها وتی "ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌ که‌ به‌مزووانه‌ زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی به‌ هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه‌. "

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu