دەستەی زانایانی سعودیە فەتوایەكی گرنگ دەردەكات. . .

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، بەپێی فەتوایەكی دەستەی گەورە زانایانی عەرەبستانی سعودیە كە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویان كردووەتەوە و لە ڕێگەی كونسوڵخانەی سعودیە لە هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم وێنەیەك لە دەقی فەتواكەی ناردوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم، "داوا لە سەرجەم ئەو موسڵمانانە دەكات كە لە وڵاتان و كۆمەڵگە غەیرە ئیسلامییەكان نیشتەجێن یان كار دەكەن، ڕاستگۆ و بەوەفابن و ڕێز لەكلتور و یاسای ئەو وڵاتانە بگرن و كاری دوژمنكارانە دژی خەڵكی ئەو وڵات و كۆمەڵگە غەیرە ئیسلامییانە ئەنجام نەدەن".

ئەم فەتوایەی زانایانی سعودیە دوای ئەو كردەوە تیرۆریستیانە دێت كە چەند كەسێكی موسڵمانی نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا دژی هاووڵاتیانی وڵاتە غەیرە ئیسلامییەكان ئەنجامیان دا. بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمیش ئەم فەتوایە بەگرنگ دەزانێت و هیوادارە كرانەوەی زیاتر و فەتوای گرنگتر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەویی لە سعودیە و هەموو مەرجەعە ئیسلامییەكانی جیهانەوە دەربچێت و موسڵمانانی نیشتەجێی وڵاتە غەیرە ئیسلامییەكانیش پابەندی ئەم فەتوا و ئامۆژگاریانە بن. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu