ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئەگەری هێرشی کیمیایی داعش بۆ سەر بەریتانیا لەئارادایە. . .

سەرچاوەیەک لە حکومەتی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە مەترسیی ئەنجامدانی هێرشی داعش بۆسەر وڵاتەکەیان بە چەکی کیمیایی لەئارادایە. بێن واڵاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی بەریتانیا بە ڕۆژنامەی ساندەی تایمزی وڵاتەکەی وت کە نیگەرانن لەوەی تێکشکاندنی داعش لە عێراق و سووریا ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. ئەوەشی وت کە داعش مەبەستییەتی ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتییان بکوژێت، بۆیە هیچ بەربەستێکیان نییە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی هاووڵاتیانی سڤیل.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دا کە تیرۆری ڕێکخراوە توندڕەوەکان گەورەترین مەترسین بۆ سەر ئەڵمانیا. ڕۆژنامەی تلگراف پەیامەکەی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیای گواستەوە کە ڕایگەیاندبوو تیرۆری رێکخراوە توندڕەوەکان گەورەترین تاقیکردنەوەیە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا بووەتەوە و بەڵێنی دا چارەسەری دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەی بکات.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu