سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق: لە ١٣ساڵی ڕابردوودا ٤٥٥ ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا کوژراون. . .

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ١٣ساڵی ڕابردوودا ٤٥٥ ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە عێراقدا کوژراون.

ئەو ڕاپۆرتەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تایبەتە بە ژمارەی قوربانیی ڕۆژنامەنووسان لە سەرەتای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئەمساڵ. وەک لە ڕاپۆرتەکەشدا ئاماژەی پێکراوە، لە ساڵی ڕابردوودا ٢٠ ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا گیانیان لەدەست دا کە زۆربەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون. 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu