حەشدی شەعبی خەندەق بە دەورەی پارێزگای نەجەفدا لێدەدات...

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەجەف خەندەق بە دەوری پارێزگاکەدا لێدەدەن. ئاژانسی فارسی ئێرانی هەواڵێکی سایتی نووسینگەی حەشدی شەعبی لە شاری نەجەفی بڵاو کردەوە کە تیایا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانیان بە هاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، دەستیان کردووە بە لێدانی خەندەقی ئەمنی لە بەشەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای شاری نەجەف، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوە و دزەکردنی تیرۆریستان و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.

شایانی باسە، ماوەیەک لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بازگەیەک لە باشووری نەجەف، ٧ کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu