کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێک له‌ قه‌ڵای هه‌ولێر له‌ چالاکییه‌کی مۆده‌دا، کولتوری ئه‌فه‌ندییه‌کان زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌. . .

بی بی سی، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر پرۆژه‌ی میسته‌ر ئه‌ربیل که‌ کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێکن مۆده‌ی جلوبه‌رگ نمایش ده‌که‌ن و کولتوری کۆن و نوێیان تێکه‌ڵ کردووه‌.  

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ له‌ قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه‌ کار و چالاکییه‌کانیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و چاکه‌ت و پانتۆڵی جوان و که‌شخه ‌و مۆده‌یان له‌به‌ر کردووه‌ و به‌ ستایلی ئه‌وروپی و مۆدێل خۆیان ده‌گۆڕن و بە وتەی خۆیان، جلی مۆده‌ی ئه‌وروپی ده‌پۆشن و هه‌وڵ بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەکه‌یان ده‌ده‌ن، له‌هه‌مان کاتدا کولتوری ئه‌فه‌ندیش زیندوو دەکەنەوە که‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که‌سه‌ زۆر خوێنده‌واره‌کان جوانترین و به‌هادارترین قاتیان ده‌پۆشی که‌ ده‌چوون له‌ چایخانه‌ و گازینۆکان داده‌نیشتن تا خه‌ڵک بیانناسێته‌وه‌ و ئیکسسواراتی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بوو.  

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێ له‌وانه‌یه‌ وا تێبگه‌ی عێراق شه‌ڕ داگیری کردووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌توانی ئه‌و گه‌نجه‌ ڕێکپۆشانه‌ ببینی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌وان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جگه‌ له‌و کاره‌ فه‌رهه‌نگییانه‌ی ده‌یکه‌ن، پشتیوانی له‌ مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن و به ‌به‌رده‌وامی ده‌ریده‌بڕن له‌ پۆسته‌کانیاندا که‌ پشتیوانی له‌ چالاکی ئافره‌ت ده‌که‌ن له‌کۆمه‌ڵگەکه‌یان. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu