ترامپ فه‌رمانێکی کاتی بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ر و ڤیزای حه‌وت وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیمزا ده‌کات. . .

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانێک که‌ به‌ ڕۆژی (ئاسایشی مه‌زن)ی ناو بردووه‌ ئیمزا بکات و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی تا ڕێوشوێنی نوێ ده‌گیرێته‌ به‌ر په‌نابه‌ر و ڤیزای ئه‌مریکا بۆ هه‌ندێک وڵات ڕابگرێت که‌ عێراقیشی تێدایه‌.  

به‌پێی ڕۆیته‌رز فه‌رمانه‌که‌ی ترامپ ڕاگرتنی کۆچبه‌ر و ڤیزای تێدایه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی که‌ وڵاتانی سووریا،  عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران و سودانی تێدایه‌.  بڕیارەکە ئه‌و ڤیزانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ئێستا دراون و بلۆک ده‌کرێن.  ترامپ به‌ نیازه‌ پلان دابنێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی لێکۆڵینه‌وه‌ی توند بۆ ئه‌و وڵاتانه، پاشان ئه‌و فه‌رمانه‌ ڕابگرێت. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu