یوئێن دژی ئەو لایه‌نانه‌یە که‌ له‌ موسڵ مه‌ده‌نییه‌کان ئازار ده‌ده‌ن...

وته‌بێژی کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ جنێڤ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی که‌ هاووڵاتییانی سڤیل له‌ موسڵ ئازار ده‌ده‌ن.

وته‌بێژه‌که‌ ئاماژه‌ به‌و هۆکارانه‌ ده‌کات که‌ ده‌بنه‌ هۆی کوشتن و ئازاردانی ئێزدییه‌کان له‌وانه‌، داعش به‌ پله‌ی یه‌که‌م داده‌نێت که‌ بە هه‌موو شێوه‌یه‌ک بە هێرش و بۆمبی چێنراو و قه‌ناس ئازاری هاووڵاتییانی سڤیل ده‌ده‌ن.هه‌روه‌ها، نیگه‌رانی توند دەر‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووه‌وه‌ که‌ ئاسایشی عێراق به‌ گومانی تیرۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی چوار که‌س ده‌ده‌ن و سێ له‌وان گولله‌ باران ده‌که‌ن تا مردن.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu