ئاڵا تاڵەبانی: لەداهاتوودا مالیکی دەبێتە هاوپەیمانی یەکێتی...

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا نووری مالکی دەبێتە هاوپەیمانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.ئاژانسی کوردپرێسی ئێرانی هەواڵێکی سایتی (سەوت ئەلعەراق)ی گواستەوە کە تیایدا ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، جەخت لەسەر پێویستیی بەشداریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە حکومەتی بەهێزی فیدراڵی عێراق دەکاتەوە لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئاڵۆزی وڵات.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لەوە دەکات کە حزبەکەی لەئێستادا سەرقاڵی دیراسەکردنی پێشنیاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراقە دەربارەی پێکهێنانی دەوڵەتێک بە زۆرینەی سیاسی و ئەگەر ئەو پێشنیارەیان لاپەسەند بێت، ئەوا دەبنە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu