بریندارانی پێشمەرگە لە ڕووسیا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن...

سەرچاوەیەکی هەواڵی ڕووسی بڵاویکردەوە چەند پێشمەرگەیەک کە لە شەڕی داعشدا بەسەختی بریندار بوون، لە ڕووسیا چارەسەر وەردەگرن.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، ٣ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش بەسەختی بریندار ببوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ڕووسیا کراون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە خراونەتە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، حکومەتی ڕووسیا ئامادەیی ولاتەکەی دەربڕیوە بۆ هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چارەسەری بریندارەکانی شەڕی داعش.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu