ئاژه‌ڵدۆستانی کورد خۆراک بۆ ئاژه‌ڵه‌ برسییه‌کانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی موسڵ ده‌به‌ن...

ڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ئاژه‌ڵدۆستانی کورد، دوای ڕزگاربوونی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش خۆراکیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئاژه‌ برسییه‌کان.به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئاژه‌ڵه‌کانی ئه‌و باخچه‌یه‌ له‌ برسا مردوون، جێگه‌که‌یان زۆر پیس بووه ‌و چه‌ند جارێک ئاژه‌ڵه‌کان به‌ره‌ڵڵا بوون و کێشه‌یان له‌ گه‌ڕه‌که‌ نزیکه‌کان دروست کردووه ‌و منداڵانییان ئازار داوه‌.

دانیشتووانی ناوچه‌که‌ ده‌ڵێن له ‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر پاشماوه‌ی خۆراکی بۆ هێناون، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له‌ مانه‌وه‌ی داعش له‌ شاره‌که، برسێتی و نه‌بوونی ڕووی له‌ خه‌ڵکه‌که‌ش کرد و ئیتر ئاژه‌ڵه‌کانیان له‌ بیر نه‌ما.

سەرچاوەکە ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ڕزگاربوونی باخچه‌که‌ له‌ده‌ستی داعش که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، ڕێکخراوه‌کانی ئاژەڵدۆست له‌ کوردستانه‌وه‌ خۆراکیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و باخچه‌یه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu