بوونی ئێران لە عێراق لەسەر داوای فەرمیی بەغدایە...

بەرپرسێکی باڵا لە کۆماری ئتیسلامیی ئێران دووپاتیکردەوە کە بوونی هێزەکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی ئەو وڵاتەیە.لە دیدارێکدا لەگەڵ یان کۆبیش نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، عەلی ئەکبەر ویلایەتی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بوونی نوێنەرانی ئێران لە عێراق لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی ناوەندیی عێراق بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، ویلایەتی بۆ نوێنەری یوئێن کە بە سەردانێک لە تاران بوو، سیاسەتی وڵاتەکەی دووپات کردەوە کە لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقە و لەو بارەیەوە وتی پێویستە سەروەری و یەکپارچەیی عێراق بپارێزرێت و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنی عێراق به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بێت له‌ سوننه‌ و شیعه‌ و كورده‌كان و ئه‌مه‌ش وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی "بابه‌تێكه‌ هه‌رگیز نابێت ڕێگه‌ی پێبدرێت".

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu