ڕووداوەکانی بەغدا ئاماژەن بۆ پێشبڕکێی گەیشتن بە دەسەڵات...

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو شەڕ و پێکدادان و کوشتنەی ئێستا لە بەغدای پایتەختی عێراق هەیە ئاماژەن بۆ پیشبڕکیێ چەند کەسایەتییەکی شیعە بۆ دەستبەرداگرتنی دەسەڵات لە عێراق.

ڕۆیتەرز دەڵێت، ڕژانە سەر شەقامی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و بەرپەرچدانەوەیان بە چەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، هەروەها خۆپێشاندانی نووری مالیکی بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەگەری ئەو پێشبڕکێیەن.

سەرچاوەکە ئاماژە بە کەسایەتیی موقتەدا سەدر دەکات کە سەرباری ئەوەی هاوشێوەی ئێران لەدژی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، بەڵام کارێگەریی ئێران بەسەریەوە کەمتر دیارە، چونکە سەدر زیاتر وەک کەسایەتییەکی ئایینی نەتەوەیی عێراقی هەڵسوکەوت دەکات، بەپێچەوانەوە نووری مالیکی یەکێکە لە لایەنگرە سەرسەختەکانی ئێران و بە گەڕانەوەی مالیکی بۆ سەر دەسەڵات هەژموونی ئێران زیاتر دەبێت.ڕۆیتەرز ئەوەش بەبیر دێنێتەوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیکدا لە ساڵی ٢٠١٤ سوپای عێراق هەرەسی هێنا و نەیتوانی بەرگەی چەکدارەکانی داعش بگرێت.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu