هەشتا پاکستانی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داعش له‌ زیندانه‌کانی سعودیه‌ن...

ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ٨٠ پاکستانی که بە‌ بۆنه‌ی کارکردنه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سعودیه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ له‌ زیندانه‌کانی سعودیه‌ن.به‌ پێی ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌و ٨٠ که‌سه‌ له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی ئاسایشی سعودیه‌ن به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌.

پێشتریش، ڕۆژنامه‌ی قه‌زاته‌ی سعودیه‌ ڕایگه‌یاندبوو که‌ وڵاته‌که‌ی ٤٠ هه‌زار پاکستانی به‌ هۆکاریی جیاجیای تێوه‌گلان له‌ تاوانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها مه‌ترسیی ئاسایش ڕه‌وانەی پاکستان‌ کردووه‌ته‌وه.

به‌پێی هەواڵی ئیندیپێندێنت نزیکه‌ی ٩٠٠ هه‌زار پاکستانی بۆ کارکردن له‌ وڵاتی سعودیه‌ن و وڵاته‌که‌ش بڕیاری داوه‌ له‌مه‌ودوا به‌ چڕی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاکستانییانه‌ بکات که‌ بۆ کارکردن ده‌چنه‌ سعودیه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu