سعودیە ئامادەیە هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا بکات...

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا بکات.لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەڵمانیی (دۆیچە زایتۆنگ)، عادل الجبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئامادەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ سووریا و بەشداری لە شەڕی دژ بە داعش لەو وڵاتە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی سعودیە هۆکاری ئەو بڕیارەی ڕیازی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕێگە نادات ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا بکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێران و هێزەکانی بەشار ئەسەد و چەکدارانی شیعەی حزبوڵڵای لوبنان.

شایانی باسە، سعودیە خۆی بە نەیاری ڕژێمی سووریا و ئێران و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی دیکەش بە لایەنگر و پاڵپشتی حکومەتی بەشار ئەسەد دەزانێت و لە کۆنفرانسی ئەم دواییەی ئاسایش لە ئەڵمانیا، بەرپرسانی سعودیە و تورکیا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و بە کۆسپی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان وەسف کرد.بە بەردەوامی ئەو تۆمەتانەش لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەت کراونەتەوە و لە بەرامبەردا ڕایانگەیاندووە کە تاران بەڵگەی لەبەردەستە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاریی نزیکی سعودیە و ئیسرائیل لە ناوچەکە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu