ڕیفیوجی: منداڵانی ئاواره‌ی سووریا له‌ کێڵگه‌ی تریاکی حزبوڵڵای لوبنان کارده‌که‌ن...

هه‌ندێک له‌ منداڵه‌ ئاواره‌کانی سووریا له‌ لوبنان له‌ کێڵگه‌ی تریاک کارده‌که‌ن که‌ لەلایەن ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانەوە به‌ڕێوه‌ دەبرێت.سایتی ڕیفیوجی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌ کارکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ منداڵانی ئاواره‌ی سووریا له‌ لوبنان کردووه‌ که‌ له ‌کێڵگەکانی تریاکدا کار دەکەن که‌ ڕێکخراوی حزبوڵڵا له‌ باشووری لوبنان به‌ڕێوه‌ی ده‌با.به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، له‌ باشووری لوبنان حزبوڵڵا به‌ پاره‌یه‌کی که‌م ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ کێڵگه‌کانی تریاکدا به‌کارخستووه‌.

هه‌روه‌ها، ده‌ڵێ ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ توانیوویانه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان له‌ شه‌ڕی سووریا ڕابکه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر بێده‌رامه‌تییان له‌ لوبنان تووشی ئه‌و چاره‌نووسه‌ بوون.سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئه‌و منداڵانه‌ هه‌ندێکیان نازانن تریاک چییه‌ و هه‌ندێکیشیان ده‌ڵێن ده‌یکه‌یته‌ ناو جگه‌ره‌وه ‌و ده‌یکێشیت و بێهۆش ده‌بی.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu