د. شادان: لە شەش مانگدا (9 هەزار و 923) منداڵ لە هەولێر لە دایک بوون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی هەولێر، ئاماری شەش مانگی لەدایکبوونی منداڵانی لە نەخۆشخانەکەیان بۆ میدیاکان خستە ڕوو.
د. شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی هەولێر رایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا (4805) منداڵ لە ڕەگەزی نێر، (5118) منداڵ لە ڕەگەزی مێ لە نەخۆشخانەکەیان لە دایک بوون.
حەیدەری گوتیشی، بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی پێشکەش بە چارەخواز و نەخۆشان دەکرێت و نەخۆشخانەکەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە سەردەمییەکان، چارەسەر پێشکەشی چارەخوازان دەکات.
 
فەیسەڵ شێخانی
 
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu