محەمەد زێف... مڵەكەى غەززەو شێرپەنجەكەى ناو جەستەى ئيسرائيل باشتر بناسە .. وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

يەكێك لەو كەسايەتييە ديارانەى كە لەسەرەتاى ئەو جەنگەى لە 7ى ئۆكتۆبەرى رابردووەوە لەنێوان بزوتنەوەى بەرگريى ئيسلامى  (حەماس)و ئيسرائيلدا هەڵگيرساوە بەناوى گەردەلولى ئەقسا، بووەتە جێگرنگيى ميديا عەرەبى و جيهانييەكان، محەمەد زێفە كە وەك لويەكى شپرپەنجەيى وايە بۆ جەستەى ئيسرائيل. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم سەركردەيە.

1. ناوى تەواوەتى محەمەد دياب ئيبراهيم ميسرييەو بە ئەبو خاليد ناسراوەو نازناوى زێفى لێنراوە كە لەوشەى (ضَيف)ى عەرەبييەوە وەرگيراوە كە بە ماناى ميوان دێت، هۆكارى ئەم نازناوە ئەوەيە كە لەپێناو خۆلادان لەتيرۆركردن لەلايەن ئيسرائيلەوە، لەهيچ شوێنێكدا جێگير نابێت.

2. هەرچەندە نازناوەكەى وشەى ميسرى پێوەيە، بەڵام خەڵكى ميسر نيە. لەساڵى 1965 لەكەرتى غەززە كە يەكێكە لەدوو بەشە سەرەكييەكەى فەلەستين، لەدايكبووەو تائێستا هەر لەوێيە.

3. لەكۆتايى ساڵى 1987 پەيوەنديكردووە بە كۆمەڵەى برايانى موسڵمان (ئيخوان موسليمين) كە بە دايكى حەماس دادەنرێت.

4. دوو جار هاوسەرگيرى كردووە. لەهاوسەرى يەكەمى دوو كوڕو كچێكى هەيە. لەساڵى 2007 هاوسەرگيريى دووەمى كردووە بەڵام لەهەوڵێكى ئيسرائيل لەساڵى 2014 بۆ تيرۆكردنى، ئەم هاوسەرەى  كە ناوى ويداد عەسفور بوو، هاوڕێ لەگەڵ كوڕە شيرەخۆرەكەى و كچە تەمەن سێ ساڵەكەى گيانيان لەدەستداوەو ماڵەكەى خاپوركراوە.

5. لەساڵى 1989 لەلايەن هێزەكانى ئيسرائيلەوە دەستگيركراوەو 16 مانگ بە تۆمەتى كاركردن لەدەزگايەكيى سەربازيى حەماس، بەبێ دادگاييكردن راگيراوە. لەسەرەتاى مانگى ئايارى 2000يش لەلايەن دەسەڵاتى نيشتمانيى فەلەستين بەسەرۆكايەتيى بزوتنەوەى فەتح دەستگيركراوە، بەڵام لەسەرەتاى راپەڕەينى ئەقسا كە لە 28-9-2000 هەڵگيرسا، توانى لەزيندان هەڵبێت و لەوكاتەوە شوێنى دياريكراوى كتومتى نيەو زۆر بە دەگمەن بۆ ميدياكان قسەدەكات.

6. فەرماندەى گشتيى باڵى سەربازيى حەماسە كە بە كەتيبەكانى عێزەدين قەسام ناسراوەو لەساڵى 1995ەوە كە تێيدا چەند سەربازێكى ئيسرائيلى كوشتووە، يەكێكە لەگرنگترين داواكراوەكانى ئيسرائيل.

7. لەساڵى 2011 دايكى كۆچى دوايي كردووەو لە 2022 باوكيشى كۆچى دوايى كردووە.

8. نزيكەى 10 جار دەزگا هەواڵگرييەكانى ئيسرائيل (شاباك)و (موساد) هەوڵى تيرۆكردنيان داوە بەڵام سەرجەميان شكستيان هێناوە هەرچەند برينداربووە.

9. لەساڵى 2015ەوە وەزارەتى دەرەوەى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا كە زلهێزترين پشتگيريكارى ئيسرائيلە، زێفى خستووەتە ليستى تيرۆريستە جيهانييەكانەوە.

10. بە دەگمەن وێنەى بينراوى هەيەو دەزگاى شاباك و موساد بۆ كردنەئامانجى، پشت بە وێنەى كۆنى دەبەستن لەوانە وێنە ناسنامەو هى ناو زيندان.

11. كۆتايى ساڵى رابردوو ئيسرائيل چەند خەڵاتێكى گرانبەهاى بۆ ئەو كەسانە دەستنيشانكرد كە زانياريگەلێك پێشكەش بكن ببێتەهۆى دەستگيركردن يان تيرۆركردنى چەند سەركرديەكى حەماس. بڕى ئەو خەڵاتەى تايبەت بە زێف دياريكراوە سەد هەزار دۆلارە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu