ڕۆیتەرز: یه‌ک ملیار ئه‌کاونتی یاهوو هاک کراون. . .

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ تا ئێستا، هاککرانی یەک ملیار ئه‌کاونتی یاهووی پێ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌، که‌ له‌ ئابی ٢٠١٣ ڕوویدا و به‌ گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌لیکترۆنی داده‌نرێت که‌ تا ئێستا ڕوویدابێت.

ژماره‌ی ئه‌و ئه‌کاونتانه‌ی که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا هاککران و یاهوو ئاشکرای کرد ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌وانه‌ بووه‌ که‌ له‌ ٢٠١٣دا هاککران و ئاشکرا نه‌کران. ئه‌وانه‌ی ٢٠١٣ هاک کرابوون دوو ئه‌وه‌نده‌ بوون.

به‌پێی یاهوو هاککه‌ره‌کان سه‌ر به‌ حکومه‌ته‌کان بوون و بۆ حکومه‌ته‌کان ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌. ئه‌مه‌ش وایکرد که‌ ڤیریزۆن کۆمیونیکه‌یشن په‌شیمان بێته‌وه‌ له‌ کڕینی یاهوو کۆر بزنس به‌ بڕی٤. ٨٣ ملیار دۆلار.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu