تویتەکەی موقتەدا سەدر لەبارە مالیکییەوە. . .

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا سوپاسی عەشایرەکانی باشووری عێراقی کرد کە پێشوازییان لە نووری مالیکی جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی حزبی دەعوە نەکردووە

سەدر بەبێ ئەوەی ناوی مالیکی بێنێت تۆمەتباری کرد بە هۆی ڕووداوی سپایکەر کە تێیدا بە سەدان سەربازی شیعە کوژران و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هۆزانە بە هۆی نەریت و ڕێزیانەوە نامەی ڕەتکردنەوەیان کە مەبەستی مالیکییە پیشانداوە.

جێگای ئاماژە پێدانە سەرەتای ئەم هەفتەیە نووری مالیکی گەشتێکی بۆ پارێزگاکانی باشووری عێراق ئەنجامدا بەڵام لەلایەن خەڵکی ئەو پارێزگایانەوە خۆپێشاندان لەدژی چوونی مالیکی ئەنجامدان و هێرشکرایە سەری، هەر لەمبارەیەوە شەرەقسە و بەیاننامە لەنێوان لایەنگرانی مالیکی و سەدردا سەری هەڵدا و یەکتریان بە "ئاژاوەگێڕ" تومەتبار کرد.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu