سەرچاوەیەک بۆ ئەلمونیتۆر: باشووری عێراق بووەتە شوێنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان. . .

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلمونیتۆر، پەرلەمانتاری عێراق فائیق شێخ عەلی ڕایگەیاندووە کە لە باشووری عێراق لەسایەی حزبە سیاسییەکان و گروپە چەکدارەکان، کێلگەی بەرهەمهێنانی ماددە هوشبەرەکان بوونیان هەیە و ناکوکیش لەنێوان حزبەکاندا هەیە لەبارەی دابەشکردنی قازانجی ئەو کێلگانە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئەلمونیتۆر جەخت لەسەر بوونی ئەو جۆرە کێلگانە دەکاتەوە، هەروەها ئاماژە بە کارگەی دروستکردنی بەشەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات وەک ئیمفیرامین وکریستال لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان لە باشووری عیراق کە لەگەل ماددە کیمیاییەکان تێکەڵ دەکرێن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوش دەکات کە بازرگانانی عێراقی بازرگانی بەو ماددانەوە دەکەن لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا و لەم بارەیەوە ژمارەیەک کەس بەهۆی بازرگانیکردنەوە گیراون بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بە گرتنی چەند کەسێک کردووە بەهۆی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغدا.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu