سکای پرێس: خەرجیی فەرمانبەرانی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی یەک ملیار دینارە. . .

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی سکای پرێسی عێراقی بەهۆی زۆریی فەرمانبەرانی نووسینگەی سەرۆک و هەردوو جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مانگانە نزیکەی ملێارێک دینار بۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت. ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان ٢٠٠ کارمەند و هومام حەموودی ٩٥ کارمەند و ئارام شێخ محەمەد ٨٠ کارمەندیان لە نووسینگەی تایبەتیی خۆیان داناوە مانگانە خەرجی ئەم کارمەندانە دەکاتە نزیکەی یەک ملیار دینار.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی چاکسازییەکانی حکومەت ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەو نووسینگانە بۆ جێگاکانی خۆیان لەو فەرمانگانەی پێشووتر لێی بوون گواستراونەتەوە، بەڵام بەپێێ چەند بەڵگەیەک سەرۆکی پەرلەمان ژمارەیەک لەو کەسانە کە لە حزبی ئیسلامیی عێراقن گەڕاندوونەتەوە سەرکارەکانیان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمانی عێراق. بەپێی بەڵگەی ئاژانسەکە ئەو کارمەندانەی کە تەنسیبکراون بۆ نووسینگەکانی ناوبراو، جگە لە مووچە پاداشتیش وەردەگرن.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu