فارس: دەوڵەتی ترامپ وڵاتانی ناوچەکە لەدژی ئێران بەهێز دەکات. . .

ڕاوێژکارێکی باڵای دۆناڵی ترامپ ڕایگەیاند دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا کار بۆ بەهێزکردنی وڵاتانی ناوچەکە لەدژی ئێران دەکات.

ئاژانسی فارسی ئێرانی دیمانەیەکی ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لەگەڵ وەلی فارس، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی داهاتووی ئەمریکای بڵاو کردەوە کە تیایدا فارس دەڵێت دەوڵەتی ئەمریکا کە سبەی دەستبەکار دەبێت، پشتیوانی لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە. هەروەها پێداچوونەوەش دەکات بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا. لەوبارەیەوە، بۆچوونی دۆناڵد ترامپی ئاشکرا کرد کە پێی وایە ئەو ڕێککەوتنە بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئەمریکای ڕەچاو نەکردووە و ڕێگە بە ئێران دەدات ئازادانە لەناو عێراق، سووریا و یەمەن و لوبناندا چالاکی بکات و بەرەنگاریی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی هاوبەشی ئەمریکا لە ناوچەکە ببێتەوە. هەربۆیە، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کار بۆ بەهێزکردنی وڵاتانی ناوچەکە لەدژی ئێران دەکات. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu