حزبی دەعوە بۆ سێ بەرەی هەڵبژاردن دابەشبوووە...

بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری غەد پرێس سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبی دەعوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو حزبە بۆ قوناغی داهاتوو بە سێ لیستی جیا بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لیستەکان بریتی دەبن لە لیستی تەنکوکراتەکان کە هیچ پاڵێوراوێکی خۆلەکانی پێشوو لەخۆ ناگرێت، سەرەرای ئەوەی نووری مالیکی بە لیستیكی جیا و دوور لە دەعوە بەشدار دەبێت، ئەمە جگە لەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لیستی تایبەت بەخۆی دەبێت.

هەورەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕاگەیاندنی لیستەکان پەیوەندی بە یاسای هەڵبژرادنەکانەوە هەیە، بەڵام نووری مالیکی جیگری سەرۆک کۆمار تائێستا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جیا لە حەیدەر عەبادی و ڕێکخستنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکاندا بکات.

جێگای ئاماژە پێدانە، ماوەیەکە دەنگۆی ناکۆکی و جیابوونەوەی نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا لە ڕێگەی لیستی جیاوازەوە بووەتە باسی ڕۆژەڤی میدیای عەرەبی بەگشتی و عێراقی بەتایبەتی، ئەمە لەکاتێکدایە جگە لە چەند ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەم دەنگۆیانە تا ئێستا لەلایەن هەریەک لەو بەرپرسانەوە بەفەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu